کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كار بۆ گۆڕانكاری لە تەمەنی خانەنشینكردندا دەكرێت

.

06:13 PM - 04/06/2020

پەرلەمانی عیراق كار لەسەر پەسەندكردنی دواین گۆرانكارییەكانی نێو پرۆژەیاسای بودجەی یەكگرتووی عیراق دەكات و پەرلەمانتارێكیش رای دەگەیەنێت كە لە هەموارە نوێكەدا تەمەنی شایستە بۆ خانەنشینبوون دەكرێتەوە بە 63 ساڵ.
لەوبارەیەشەوە  سەورە حلیفی ئەندامی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد كە رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی عیراق خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەیاسای هەمواركراوی خانەنشینی یەكگرتوو لە عیراق كردووەو لە ماوەكانی داهاتووشدا پەرلەمان كار بۆ خوێندنەوەی دووەم و بریاردان لەسەر پەسەندكردنی یاساكە دەدات .وتیشی: لەكاتێكدا پێشتر تەمەنی شایستە بۆ خانەنشینبوون بۆ 60 ساڵ كەمكرابۆوە لە هەموارە نوێكەدا تەمەنی خانەنشینی بۆ باری پێشتر گەرێندراوەتەوە كە دەبێت  63 ساڵ بێت.هەروەها هەموارەكە چەند برگەیەكی سەرەكی تریش لە خۆی دەگرێت لەوانە نابێت مووچەی هیچ خانەنشینیەك لە 500 هەزار دیناری مانگانە كەمتربێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە