کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە پەیامی سەرۆكایەتی یەكێتییەوە

.

02:30 PM - 04/06/2020

 

پەیام بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان

-ئێمە لە یەكێتی نوێ، بە هیواوە لەگەڵتانین، باوەڕمان بە توانای ژنان و مامۆستایان و پیشەوەر و فەرمانبەران و سەرمایەدار و بازرگان و كاسبكارانی بازاڕ و رەنجدەرانی كوردەواری، لاوان و گەنجان و پێگەیشتووانی ئەم گەلە هەیە، كە باری لاری سەرشانی كوردستان ڕاست بكەینەوە

-ئێمە دەمانەوێت شوێنی شیاو بە كەسی شیاو پڕبكەینەوە و، ژینگەیەكی كاری حزبی و حوكمڕانیی ئەوتۆ بڕەخسێنین، كە تیایدا گەنجان و خاوەن بڕوانامە و پسپۆڕییەكان، خەڵكانی ئاسایی و دڵسۆز، هەموو چین و توێژەكان بێ جیاوازی و بە یەكسانی، بتوانن دەرفەتی پێشخستنی خۆیان و بەرەوپێشبردنی كوردستانیان بۆ بڕەخسێندرێت و هیوایان بەم نیشتمانە، بۆ بگەڕێنرێتەوە.

-یەكێتی نوێ، (خەباتی مافەكان)ی بەرەو پێشبردووە. ئێمە لە سەرۆكایەتیی یەكێتی دەمانەوێت بە سوود وەرگرتنی تەواو لە بنەما فیكری و دامەزراوەییەكانی سۆشیاڵ دیموكرات و پیادەكردنی لە كۆی سیستمی حوكمڕانی دا، كێشە بنچینەییەكانی ئێستای هەرێمی كوردستان چارەسەر بكەین

-ئێمە لە یەكێتی نوێ، بە هیواوە لەگەڵتانین.. كە باری لاری سەرشانی كوردستان ڕاست بكەینەوە

-ئێمە دەمانەوێت شوێنی شیاو بە كەسی شیاو پڕبكەینەوە

-كوردستانێك بنیاد بنێین، كە تیایدا ماف و ئەركەكان دادپەروەرانە و بەهاوسەنگی دابەشكرابن. قۆرخی سیاسی و ئابووری نەهێڵین و، حوكمڕانییەكی بەرپرسیار و پارێزەری مافی هاووڵاتی دروست بكەین.

-ژیانتان ئاسان و خۆشگوزەران بێت و، نەهێڵین چاوچنۆكیی سیاسی، قەیران لە دوای قەیران بنێتەوە.

-یەكێتی نوێ، (خەباتی مافەكان)ی بەرەو پێشبردووە

- شاڕێی گەیشتن بەم ئامانجانە، دروستكردنی باڵانسی هێزە، رێزگرتنە لە پێگەی هاووڵاتی و ماف و لە ئازادییەكان، پابەندبوونە بە دەسەڵاتی دامەزراوەكان و، ملكەچكردنە بۆ سەروەریی یاسا لە هەموو ئاستەكاندا.

-یەكێتی بێ لەبەرچاوگرتنی هەڕەشە و گوشار و بەرژەوەندیی تایبەت، بەرگریكردن لە ماف ‌و بەرژەوەندییەكانتان بە ئامانجی باڵای خۆی دەزانێت ‌و بەرپرسیارە، كە خەباتی بۆ بكات.

-بەكردەوە بەڵێنی ئەوەتان بۆ دەسەلمێنین كە یەكێتی حزبی خەڵكە

پەیام بۆ هێزە سیاسییەكان

-ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەرگامان كراوەیە بۆ هەموو كەس ‌و حزب ‌و لایەن ‌و جووڵانەوەیەك، تا لەسەر بەرژەوەندییە گشتییەكانی خەڵكی كوردستان، دەست لەناو دەست ‌و لەپێناو ئایندەیەكی باشتر، تێبكۆشین.

-دەمانەوێت لە ناوخۆی هەرێم لەگەڵ هەمووان كۆدەنگ بین. هەر هێزێكی سیاسی، بۆ بنیاتنانەوەی كوردستان لەگەڵمان بێت، دەستی هاوكاریی دەخەینە ناو دەست

-دەست لەناو دەست ‌و لەپێناو ئایندەیەكی باشتر، تێبكۆشین.

پەیام بۆ كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان

-یەكێتی بەردەوام دەبێت لە پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان، لە پارێزگاریكردن لە مافە دەستوورییەكانی گەلەكەمان ‌و، لە خاوەندارێتیكردن لە كەركوك ‌و ناوچە دابڕێنراوەكان

-بەپێی ماددەی 140 لە دەستووری وڵات خەبات دەكەین بۆ زامنكردنی یەكلاكردنەوەی كوردستانیبوونی چارەنووسیان

-ئێمە باوەڕی تەواومان وایە تا كوردێك لە كەركوك مابێت، یەكێتی دەمێنێت ‌و تا یەكێتیش بمێنێت، بەرگریی دەكات لە كەركوك ‌و تەواوی خاك ‌و خەڵكی كوردستان

 پەیام بۆ بەغدا و وڵاتان

-لێرەوە یەكێتی پێداگر ‌و پشتیوانە بۆ سەرخستنی دانوستانەكانی نێوان هەرێم ‌و بەغدا

لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ‌و ناوچەكە، پەیوەندیی دراوسێیەتیی باش درێژە پێدەدەین ‌و، لەگەڵ وڵاتانی پێشكەوتووی جیهان، بۆ پاراستنی مافەكانی گەلەكەمان، كار دەكەین

-لەگەڵ هێز ‌و لایەنە عیراقییەكان و پرۆسەی سیاسیی وڵات دەسازێین، بەڵام سازش ناكەین لەسەر ماف ‌و دەسكەوتەكان، كە بە خوێنی دەیان هەزار قوربانی بەدەستهاتوون

پەیام بۆ ناوخۆی هەرێم

-تا داڕشتنی دەستوورێكی گەلپەسەند بۆ هەرێم، هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان و گەڕاندنەوەی شكۆ بۆ پەرلەمان، كارایی بۆ حكومەت و بە نیشتمانیكردنی هێزە چەكدارەكان، لەم قۆناغەدا جێبەجێكردنی پرۆژەی (لامەركەزیی ئیداریی و دارایی بۆ كوردستان) بە پێویست دەزانین

-لەم قۆناغەدا جێبەجێكردنی پرۆژەی (لامەركەزیی ئیداریی و دارایی بۆ كوردستان) بە پێویست دەزانین. هەروەك لەرێكەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم و كارنامەی حكومەتی هەرێمیشدا هاتووە، دەستوور، یاسا، جەماوەر و خواستی زۆرێك لە حزبەكانی تریش پشتیوانی لەم پرۆژەیە دەكەن

-هەموو رێكارێكی سیاسی، یاسایی، ئیداری و مەدەنی بۆ پشتیوانیكردن لە لامەركەزیی، دەگرینەبەر كە بێگومان دەبێتە هۆی زیادبوونی كارایی حكومەت و بەهێزبوونی هەرێمی كوردستان.

پەیام بۆ هەڤاڵانی یەكێتی

-سەری رێز و وەفا بۆ شەهیدەكانمان نەوی بكەین، كە لەپێناو سەرخستنی باوەڕە نەگۆڕەكانی یەكێتی بۆ ئاشتی ‌و ئازادی، مافی چارەی خۆنووسین، دیموكراسی، مافی مرۆڤ، دادپەروەریی كۆمەڵایەتی ‌و دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆ خەڵكی كوردستان، گیانی خۆیان بەخشی

-پێكەوە بەڵێن بدەین ، كە پابەندبین بەو ئەمانەتە گرنگ ‌و ئەركە مێژووییەی دوای سەركەوتنی كۆنگرەی چوار خراوەتە سەرشانمان. 

-ئێمە لە سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەڵێن دەدەین درێژەپێدەری ئەم كاروانە بین، دەسكەوتەكانی بپارێزین ‌و دەسكەوتی زیاتری بخەینە سەر و لەم ساڵیادەدا، بە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ، پێداگرتر بۆ دابینكردن ‌و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان، خەبات بكەین.

-پێداگریی دەكەین لەسەر گرنگیی یەكێتیی ناو یەكێتی ‌و دووپاتیدەكەینەوە كە یەكێتی، بە هەمووتانەوە پتەو ‌و یەكێتییە.

-ئەم رێگەیەش كە ئێمە لە سەركردایەتیی نوێ گرتوومانەتە بەر، هەرچەند پڕ هەوراز ‌و نشێو بێت، بەڵام هەرگیز كۆڵنادەین ‌و بەردەوام دەبین

-جێی شانازییشە كە لەم كاروانەدا تەنها نین ‌و دەبینین ئەندامە دڵسۆزەكانی یەكێتی، بە خواستیان بۆ چاكسازی ‌و بە پشتگیرییان لە (خەباتی مافەكان)، لەگەڵمانن

-بە پشتیوانیی ئێوە، بە دروستبوونی كۆدەنگیی نێوان هێزە سیاسییەكان ‌و، بە یەكدڵی ‌و یەكڕیزیی خەڵكی كوردستان، ئەم كاروانەش دەگاتە ئەنجام

-لەم رێبازی چەپكە گوڵەشدا، كە هەڤاڵی كۆچكردوومان مام جەلال بۆی جێهێشتووین، دەرگامان كراوەیە بۆ هەر دۆست و دڵسۆزێك، كە بیەوێت لە رێی یەكێتییەوە خزمەتی نیشتمانەكەمان بكات

-ئەو واقیعە ‌بخوڵقێنین كە ‌رۆحی شەهیدان و ویژدانمان ئاسوودە ‌دەكات.

 پەیام بۆ شەهیدان

-سەری رێز و وەفا بۆ شەهیدەكانمان نەوی بكەین، كە لەپێناو سەرخستنی باوەڕە نەگۆڕەكانی یەكێتی بۆ ئاشتی ‌و ئازادی، مافی چارەی خۆنووسین، دیموكراسی، مافی مرۆڤ، دادپەروەریی كۆمەڵایەتی ‌و دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆ خەڵكی كوردستان، گیانی خۆیان بەخشی

-ئەو واقیعە ‌بخوڵقێنین كە ‌رۆحی شەهیدان و ویژدانمان ئاسوودە ‌دەكات.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە