.
01:28 PM - 04/06/2020
حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەدا ، وڵاتەكەی ئامادەكاری باشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامداوە و لەو چوارچێوەیەشدا ئەگەر شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا دەستپێبكات ئەوا رێكاری توند و تایبەت لەسەرانسەری ئێراندا دەگرنەبەر.
رۆحانی راشیگەیاند ئەگەر رێكارەكان بەجددی وەرنەگیرێن و دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە كارەساتی گەورە تر و ژمارەیەكی زۆر تری قوربانی لێدەكەوێتەوە ، ئەوەش كێشە بۆ ژیانی هاووڵاتیان دروست دەكات و زیانێكی گەورە بە ئابووری ئێران دەگەیەنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە