کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وادەی پێشكەشكردنی كاندیدی وەزارەتەكانی تری حكومەتەكەی كازمی ئاشكرا دەكرێت

.

01:27 - 04/06/2020

ماڵپەڕە هەواڵیییەكانی عیراق لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویانكردەوە ، رۆژی شەممەی داهاتوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ناوی كاندیدی وەزارەتە بەتاڵەكان پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات و تەواوكردنی كابینەكەی لەدانیشتنی هەمان رۆژی پەرلەماندا دەبێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی 6ی ئایاری رابردوو ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق متمانەی بەخشییە حكومەتەكەی كازمی هەرچەندە بەشێك لەپۆستە وزارییەكان پڕنەكرابوونەوە و هاوكات یەكێك لەو پۆستە هەستیار و گرنگانەی كە تائێستا پڕنەكراونەتەوە بریتین لە وەزارەتەكانی نەوت و دەرەوە كە كێبڕكێ و ململانێی توندی لایەنە بەشداربووەكانی حكومەتی لەسەرە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە