کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناوی‌ 5 ئەندامی‌ تیمی‌ دانوستانكاری عیراق لەگەڵ‌ ئەمریكا ئاشكرا دەكرێت

.

01:26 - 04/06/2020

هاشم ئەلهاشمی‌ شارەزای سیاسی‌ لە تۆڕی‌ كۆمەڵایەتی‌ تویتەر رایگەیاند: ئەندامانی‌ تیمی‌ دانوستانكاری عیراق لەگەڵ‌ لایەنی‌ ئەمریكی‌ كە بڕیارە 10 حوزەیران كارەكانیان دەستپێبكەن لە خوار پلەی‌ وەزیرەوەن ، ئاماژەی‌ بەوەشدا كە تیمەكە لە 21 كەسایەتی‌ پێكدێن كە پسپۆڕن لە بوارەكانی‌ سیاسی‌ و پەیوەندی‌ نێودەوڵەتی‌ و سەربازی‌ و دارایی و پەروەردە و فێركردن.
هاشم ئەلهاشمی‌ راشیگەیاند تیمەكە پێنج دانوستانكاری شارەزای‌ تێدایە كە ئەوانیش بریتین لە عەبدولكەریم هاشم و حارس حەسەن و لوقمان فەیلی و فەرید یاسین و حامید خەڵەف ، راشیگەیاند دانوستانەكانی نێوان عیراق و ئەمریكا لەڕێی‌ بازنەیەكی‌ تەلەفزیۆنی‌ داخراوەوە بەڕێوەدەچن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە