کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سنووری راپەڕین پێنج توشبووی تری كۆرۆنا تۆماركران

.

01:22 - 04/06/2020

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبوان، پێنج توشبوی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە سنووری راپەڕین دەستنیشانكران.
وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستوەتەڕوو، توشبووەكان پێكهاتوون لە دوو ژن كە تەمەنیان 70 و 47 ساڵ و دوو منداڵ كە تەمەنیان 11 و 4 ساڵن و پیاوێكی تەمەن 37 ساڵ، دوو لە توشبووەكان بەركەوتووی تووشبووی پێشوون و كارمەندی تەندروستین.
وەزارەتی تەندروستی ئاشكراشیكرد تووشبوویەك دانیشتوی گەڕەكی چۆمانە لە شارۆچكەی چوارقوڕنە، دوانیان دانیشتوی گەڕەكی نەورۆز ، تووشبویەك دانیشتوی گەڕەكی راپەرین و تووشبویەكی تریش دانیشتووی گەڕەكی ماردینە لە قەزای رانیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە