کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری تەندروستی عیراق: ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا بەرەو زیاد بوون دەچن

.

01:19 - 04/06/2020

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پارێزگاكانی میسان و واست زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا تۆماركراون ، شانەی قەیرانەكانیش بڕیاریداوە رێكارەكانی دەروازە سنوورییەكان و قەدەغەی هاتووچۆی ناو پارێزگاكان توند بكرێتەوە ، چونكە بەشێوەیەكی خێرا ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێوان هاوڵاتیان دەگوازرێتەوە.
حەسەن تەمیمی ئاشكراشیكردووە پێشبینی دەكەن رۆژانە 600-800 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ‌عیراق تۆمار بكرێن ، راشیگەیاند هۆكاری سەرەكی زیادبوونی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا بۆ نەبوونی هۆشیاری هاوڵاتیان بەرامبەر ئەو ڤایرۆسە دەگەڕێتەوە.
وەزیری تەندروستی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد بەشێوەی پلەبەندی ژمارەی توشبوان رووی لە زیادبوون كردووە، لەو چوارچێوەیەشدا پڕۆسەی پشكنینی مەیدانی و پشكنینی تاقیگەییەكان زیاد كراون تا بتوانن بەشێوەیەكی خێرا رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە بكەن و دۆخەكە لە كۆنتڕۆڵ دەرنەچێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە