کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نادال لە ئەكادیمیاكەی ئاهەنگی لەدایكبوونی دەگێڕێت

.

01:16 - 04/06/2020

 رافاییل نادالی ئە ستێرەی تێنسی سەر زەوی ئیسپانیا بە بۆنەی لە دایك بوونی و گەیشتن بە تەمەنی 34ساڵی لە ئەكادیمیاكەی تایبەت بەخۆی  و بە ئامادەبوونی زیاتر لە 70یاریزان ئاهەنگی گێڕا   لای خۆشیانەوە مناڵانی ئەكادیمیاكە پیرۆزبایی لەدایكبوونیان لە خاوەنی 19پاڵەوانێتی گراند سلام كرد و بە چەپڵە لێدان كێكی لە دایكبوونەكەیان پێشكەشكرد   رافایل نادال لەم وەرزە ئامادەی هیچ پاڵەوانێتی یەك نەبوو تەنها ئوسترالیای كراوە نەبێت كە نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی نازناوەكەی بردەوە   نادال كاتێك ئاهەنگی لەدایك بونی دەگێڕێت لەدامەزراوە ئەكادیمیەكان راهێنانەكانی ئەنجام دەدات لەچاوەروانی هەواڵی نوێ بۆ دەستپێكردنەوەی ركابەریەكانی تێنسی سەرزەوی   ئەو یاریزانە سێ شەممەی رابردوو پشتیوانی لەخۆپیشاندانەكان كرد لەدژی كوشتنی جۆرج فلۆیدی رەش پێستی بەرەگەز ئەفریقی لەسەر دەستی پۆلیسێكی ئەمریكی سپی پێست ئەویش لەرێگەی دانانی وێنەیەكی ئەو قوربانیە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە