کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆنگرە لوتكەی وڵاتان سەبارەت بەڤاكسینی كۆرۆنا بەڕێوەدەچێت

.

12:00 PM - 04/06/2020

كۆنگرە لوتكەی وڵاتانی جیهان سەبارەت بەچارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا و تاوتوێ كردنی نوێترین پێشهاتەكانی پەیوەست بەبەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژ بەڤایرۆسەكە بەڕێوەدەچێت، لەو بارەوە بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیان لەلێدوانێكدا ئاشكرایكرد زیاتر لە 50 وڵاتی جیهان بەشداری ئەو لوتكەیە دەكەن و نوێترین پێشهاتە تەندروستیەكانی وڵاتەكەیان تایبەت بەبەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە دەخەنەڕوو، راشیگەیاند یەكێكی تر لەئامانجەكانی لوتكەكە كۆكردنەوەی زیاتر لە 7 ملیار دۆلار دەبێت بەئامانجی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی تایبەتی دژ بەڤایرۆسەكە و یارمەتیدانی وڵاتانی هەژار لەبەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە