کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق بەبەهای 400 ملیۆن دۆلار كارەبا لەئیران دەكرێت

.

11:43 AM - 04/06/2020

 ڕەزا ئەردەكانیان وەزیری وزەی ئێران دوای كۆتایی هاتنی سەردان و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی عیراق گەڕایەوە وڵاتەكەی و لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد  لەگەڵ حكومەتی عیراق چەند رێككەوتنێكیان ئیمزا كردووە ، گرنگترینیشیان پێدانی كارەبایە بەبەهای 400 ملیۆن دۆلار بەعیراق،  راشیگەیاند: سەرجەم رێككەوتنەكان بۆ تەنها ساڵێكە واتە بۆ ساڵی 2020 بۆ 2021 دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد لەسەردانەكەیدا لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی و چەند بەرپرسێكی تر ژمارەیەك دیدارو كۆبوونەوەی بەرهەمداریان ئەنجامداوە. راشیگەیاند باسیان لەوەكردووە لەداهاتوودا بۆ چارەسەری هەمیشەیی كێشەی كارەبای عیراق كۆمپانیا تایبەتەكان ئێرانی وەبەرهێنان لەو بوارەدا دەستپێدەكەن.
دوای هەڵبژاردنی مستەفا كازمی بەسەرۆك وەزیرانی عیراق، مایك پۆمپیۆ لەپەیەوەندییەكی تەلەفۆنیدا وێڕای پیرۆزبایی كردن، ڕایگەیاند وەك پاڵپشتیەك بۆ حكومەتەكەی بۆ چەند مانگێك عیراق لەجێبەجێ كردنی گەمارۆكانیان دژ بەئێران دەبەخشن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە