کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرباری بەردەوامی مەترسیەكانی كۆرۆنا توركیا تەواوی دەروازەكانی بەرووی هەرێمدا دەكاتەوە

.

11:42 AM - 04/06/2020

 رۆهسار بێكار وەزیری بازرگانی توركیا رایگەیاند هەفتەی داهاتوو وڵاتەكەی هەردوو دەروازەی سنووری خاپوور  و جۆربۆلاك لەسنووری عیراق و ئێران و بەڕووی تەواوی هاتووچۆ و جموجۆڵە بازرگانیەكاندا دەكاتەوە، وەزیری بازرگانی توركیا راشیگەیاند كرانەوەی سنوورەكان سوودێكی گەورە بەئابووری وڵات دەگەیەنێت و ئاماژەی بەوەشكرد بۆ هەمان مەبەست و كردنەوە سنوورەكان یەكێتی گومركی توركیا لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا و بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر گەیشتوونەتە رێكەوتن.
ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لەتوركیا رۆژ بەڕۆژ ڕوو لەهەڵكشانە و تائێستا 166 هەزار كەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسەكە بوون و زیاتر لە 4 هەزار و 600 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، زیانێكی ئابووری زۆریشی بەو وڵاتە گەیاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە