کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاتر لە 230 هەزار كارمەندی تەندروستی لەجیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون

.

11:41 AM - 04/06/2020

ئەنجومەنی پەرستارانی نێودەوڵەتی لە راگەیاندراوێكدا ئامارێكی نوێی توشبوون و گیانلەدەستدانی كارمەندانی تەندروستی بەهۆی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەدا لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ، زیاتر لە 230 هەزار كارمەندی تەندروستی تووشی كۆرۆنا بوون و 600 پەرستاریش بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە ، هەروەها ئەنجومەنی پەرستاران ئاشكراشیكردووە فەرمانبەرانی تەندروستی لەسەدا 7ی هەموو كەیسەكانی تووشبوون بەكۆرۆنا لە جیهاندا پێكدەهێنن.
ئەنجومەنەكە كە نوێنەرایەتی 130 رێكخراوی تەندروستی دەكات و زیاتر لە 20 ملیۆن ئەندامی لەسەرتاسەری جیهاندا هەیە ، تەئكیدیكردۆتەوە كە زانیارییەكانیان لە سەرچاوە رەسمییەكانی تەندروستی و راپۆرتە میدیاییەكان و لێپرسراوە باڵاكانی تەندروستی لەچەند وڵاتێكی دیاریكراو وەرگیراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە