کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ بۆ دژایەتی ئیران دەیەوێت پەیوەندی سعودیە و قەتەر ئاسایی بكاتەوە

.

11:34 AM - 04/06/2020

 رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ لەڕاپۆرتێكیدا ئاماژەی بەهەوڵێكی نوێی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كردووە بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی قەتەر و سعودیە و ئیمارات، بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەكە ترەمپ داوای لەو دوو وڵاتە كردووە ئاسمانی وڵاتەكەیان بەڕووی گەشتی فڕۆكە قەتەرییەكاندا واڵا بكەن و چیتر گەمارۆكانیان درێژە پێ نەدەن، چونكە بەپێچەوانەوە حكومەتی دەوحە ناچارە لەسەر رێرەوی ئاسمانی كۆماری ئیسلامی ئیران بەردەوام بێت، كەئەوەش دژی خواستەكانی ئیدارەی واشنتۆنە، چونكە سودێكی ئابووری زۆر بەحكومەتی تاران دەگەیەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە