کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاپای ڤاتیكان لەسەر خۆپیشاندانەكانی ئەمریكا هاتە دەنگ

.

11:30 AM - 04/06/2020

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان لەمیانی پێشكەشكردنی وتارێكدا لەكاتی بەشداریكردنی لە رێوڕەسمی رێزلێنان لە جۆرج فلۆید كە لە ماوەی پێشوودا لەسەر دەستی پۆلیسێك لە ئەمریكا كوژرا، رایگەیاند ناتوانن چاوی خۆیان لەئاستی رەگەزپەرستی دابخەن و بێدەنگبن ، هەروەها پاپا داواشی لە حكومەتی ئەمریكا كرد دوای چەندین رۆژ لەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ، ئاشتبوونەوەی نیشتمانی رابگەیەنن ، پاپای ڤاتیكان راشیگەیاند ناتوانن بەرگری لە پیرۆزییەكانی مرۆڤ نەكەن، ئەو پێشێلكارییانەش بەمدواییانە دەرهەق بەمافی مرۆڤ كراوە كارەساتێكی گەورەیە.
ئەوەش لە كاتێكدایە 10 رۆژە زنجیرەیەك خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرفراوان تەواوی ویلایەتەكانی ئەمریكای گرتۆتەوە لەبەرامبەر كوشتنی رەشپێستێك لەژێر قاچی ئەفسەرێكی پۆلیس و بەوهۆیەوە لەچەندین ویلایەت خۆپیشاندانەكان بەڕێوەچوون و لەبەرامبەردا ئیدارەی كۆشكی سپی هێزی سەربازی بڵاوەپێكردووە لە پێناو كۆنتڕۆڵكردنی نارشەزایەتییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە