کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نوێ و نوێبوونەوە

.

02:15 PM - 03/06/2020

نوێ و نوێبوونەوە
هەر تێكۆشەرێك كە دەخوازێ لە ریزەكانی یەكێتی خەبات بۆ ئامانجەكانی یەكێتی بكات، بۆ ئەمە دەرگای یەكێتی كراوە یە.
هەر حزب و هێزو بزووتنەوەیەكی سیاسیی كە لەم ئامانجانەدا ئامادەیی هاوكاری و دۆستایەتی بێت لەگەڵ یەكێتی، بۆ ئەمە یەكێتی دەست دەخاتە ناو دەستیان.
هەموو ئەو سەندیكاو كۆمەڵەو رێكخراوانەی كۆمەڵی مەدەنی و هەموو ئاڕاستەو رەوتە سیاسییە دەربەستەكان دەتوانن بەشداربن.
بنەمای پتەوی یەكێتی بۆ ئەم سیاسەتە تازەیەی كە ئەم سێ ئاستەی بۆ بانگهێشت كردووە،‌ بنەماكانی سۆشیال دیموكراتە كە یەكێتی پێی ئاشنایە و دوو دەیەیە كادیری خۆی پێ گۆش دەكات و كاتێتی بە كردەوە كاری بۆ بكات.
قۆناغی نوێبوونەوە لەم بەیاننامەیەی سەرۆكایەتییەوە نەخشەڕێگا بۆ دەستێكی ئەم سیاسەتەی خۆی دا دەنێت، كە ئەویش لامەركەزێتی ئیدارەیی و داراییە بە پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان، بۆ دەرخستنی نیەتی جددی یەكێتیش ڕاگەیەندراوەكە دەگەڕێتەوە بۆ بنەمای رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی لە پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا. بەمە یەكێتی وەك لە چەند ئاستێكەوە قفڵی  ئەم سیاسەتە نوێیەی مەحكەم دەكات، شەرعیەتی رێككەوتنیشی بۆ دووپاتدەكاتەوە تا دەستوورێكی گەل پەسەندو یاسایەكی نوێی هەڵبژاردن دێتەكایەوە. چونكە ناشكرێ تا ئەوكات هیچ بژاردەیەكی سیاسی لە ئارادا نەبێت بۆ چاككردنی گوزەران و ژیانی خەڵك و گێڕانەوەی هاوسەنگییەكی سیاسی كارا كە ڕێگربێت لە بەردەم چاوچنۆكی سیاسی و قۆرخی جیاجیادا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە