کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كونسوڵگەری گشتی روسیا: یەكێتی هەمیشە هەوڵی بەرقەراربوونی ئاشتی و تەبایی دەدات

.

11:59 AM - 03/06/2020

ئۆلێگ لێڤین كونسوڵی گشتی روسیای فیدراڵ لە هەرێم بەبۆنەی 45مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە هاوسەرۆكان و مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی و گشت ئەندامانی یەكێتی دەكات.
لە نامەیەكی رەسمی كونسوڵگەری گشتی روسیا كە ئاڕاستەی دكتۆر سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان كراوە، رایدەگەیەنن: لەم رۆژە پڕ شكۆیەدا هەموومان یادی دامەزرێنەرو سەرۆكی
مێژوویی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆكی پێشووی كۆماری عیراق مام
جەلال دەكەینەوە، وە سەری رێز لەبەردەم گڵكۆی پیرۆزییان دادەنەوێنین كە بەڕێزیان هەمیشە هاوڕێی راستەقینەی وڵاتی روسیاو هێمای نیشتمان پەروەری و مرۆڤ دۆستی بووە. هەر لەو نامەیەدا ئاماژە بەوە دەدەن: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمێژووی كۆماری عیراق و هەرێمی كوردستاندا رۆڵێكی گرنگ و بەرچاویگێراوە، ئەمڕۆش درێژەپێدەری رێبازی مام جەلالە. ئەم حزبە هەمیشە هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی، تەبایی، پێكەوە ژیانی
ئاشتیانەو كۆدەنگی نیشتمانی لە عیراق و هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە