کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حزبی ئیسلامی عیراقی پیرۆزبایی لەیەكێتی كرد

.

12:08 AM - 02/06/2020

 

بەبۆنەی 45 مین ساڵەی دامەزراندنییەوە، حزبی ئیسلامی عیراقی پیرۆزباییەك ئاراستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات.

لە بروسكەی پیرۆزباییەكەیدا، حزبی ئیسلامی شوێن وپایەی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرز دەنرخێنێت و ئاماژەش بەرۆڵی كاریگەر و گرنگی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەدات كە لەسەرەتای دامەزراندنییەوە لەسەرجەم كایەكاندا گێڕاویەتی، ئەوەش دەرئەنجامی ئەوەیە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوەنی دیدگا و هۆشیاری سیاسی پێویستی هەیە.

حزبی ئیسلامی هیوای سەركەوتن و پێشكەوتن بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەخوازێت و هیواخوازیشە یەكێتیی نیشتمانیی لەئەرك و هەوڵەكانیدا لەپێناو  خزمەتكردنی بەگەلانی عیراق بەردەوام بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە