کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق پیرۆزبایی له‌یه‌كێتى كرد

.

11:56 PM - 01/06/2020

 

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق، له‌ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیدا، په‌یامێكى پیرۆزبایی ئاراسته‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كردووه‌، 

ده‌قى په‌یامه‌كه‌:

به‌بۆنه‌ى چل وپێنجه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ده‌كه‌م و هیوادارم ئه‌م بۆنه‌یه‌ ببێته‌ هۆى پته‌وكردنى یه‌كێتى نێوان رۆڵه‌كانى گه‌ل و جێگیركردن و چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى دیموكراتى له‌عیراقى نوێدا.

پێمان خۆشه‌ له‌م بۆنه‌یه‌دا یادى سه‌رۆك و سه‌ركرده‌و دامه‌زرێنه‌رى یه‌كێتى ( مام جه‌لال)بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ هه‌میشه‌ ته‌ئكیدى له‌سه‌ر گرنگیی لێكتێگه‌یشتنى نیشتمانى ده‌كرده‌وه‌ بۆ بونیادنانى ده‌وڵه‌تێكى دیموكرات و نوێ

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە