کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەزگای مرۆیی مام بەگوژمەی 160 ملیۆن دینار نەخۆشخانەی منداڵان نۆژەن دەكات

.

11:04 PM - 01/06/2020

لەیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و رۆژی جیهانی منداڵاندا، دەزگای مرۆیی مام بە بڕی 160 ملیۆن دینار نەخۆشخانەی منداڵان لەشاری سلێمانی نوێ‌ دەكاتەوە، هاوكات كارەكان بۆ نوێكردنەوەی نەخۆشخانە دەستیپێكردووە، هەروەها 33 هەزار كیتی تایبەت بەپشكنینی ڤایرۆسی كۆرنا پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی ئاسا دەكات.
سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەلێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكرد: هاوكاری كردنی كەرتی تەندروستی كاری لەپێشینەی یەكێتیە و بۆ لەمەودواش بەردەوام دەبن

LyNGGJSQMxY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە