کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ماریۆ گۆتزە لەلایەن هێرتابەرلینەوە هەوڵی گواستنەوەی دەدەرێت

.

12:36 PM - 01/06/2020

 بە شێوەیەكی رەسمی ماریۆ گۆتزە لە كۆتایی یارییەكانی ئەم وەرزەدا ریزەكانی یانەی بوروسیادۆرتمۆند جێدەهێڵێت و بە پێی زانیاری چەند سەرچاوەیەكیش ناوبراو لەگەڵ بەرپرسانی یانەی هێرتابەرلین گەیشتۆتە رێكەوتنی سەرەتایی تا لە ماوەی داهاتوودا بە بێ بەرامبەر روو لە ریزەكانیان بكات   رۆژنامەكانی ئەڵمانیا بڵاویان كردۆتەوە : لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی هێرتابەرلین لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی گۆتزە كۆبووتەوە   ئەویش تا لە میركاتۆی هاوینەی داهاتوودا و دوا بەدوای تەواو بوونی ماوەی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی دۆرتمۆند پەیوەندی بە ریزی یانەكەیانەوە بكات   رۆژنامەكانی ئەڵمانیا ئەوەشیان ئاشكرا كردووە : بە شێوەیەكی سەرەتایی بەڕێوەبەری كارەكانی گۆتزە و بەرپرسانی یانەكەی پایتەخت گەیشتونەتە رێكەوتن و پێشبینی ئەوەش دەكرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەو یاریزانەش لای خۆیەوە لەگەڵ بەرپرسانی هێرتابەرلین رێكەوتنێكی سەرەتایی ئیمزا بكات و لە وەرزی داهاتووشدا بۆ ئەو یانەیە یاری بكات   ماریۆ گۆتزەی تەمەن 27 ساڵ لە پێشووتردا یاری بۆ سەرجەم ئاستە تەمەنییەكانی دۆرتمۆند كردووە و لە هاوینی 2010 بۆ هاوینی 2013 لە تیپی یەكەمی ئەو یانەیە یاری كردووە و دواتر بۆ ماوەی 3 وەرز چۆتە ریزەكانی یانەی بایرن میونشن و لە هاوینی 2016 شدا جارێكی تر گەڕایەوە ریزەكانی یانەی دۆرتمۆند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە