کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بوروسیادۆرتمۆند ئارەزووی گواستنەوەی ئەلێكسیس سانچێز دەكات

.

12:36 PM - 01/06/2020

  بەرپرسانی یانەی بوروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی ئارەزووی گواستنەوەی ئەلێكسیس سانچێزی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دەكەن و بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵیش بەرپرسانی ئەو یانەیە ئامادەكارییان كردووە تا لە وەرزی داهاتوودا بیهێننە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارك   سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەكەن : بەرپرسانی دۆرتمۆند لە ئامادەكاریدان تا لە پێناو گواستنەوەی سانچێز لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی مانچستەریونایتد دەست پێ بكەن   سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەش كردووە : لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بەرپرسانی یانە ئەڵمانیەكە چەند نێردراوێكیان دەنێرنە شاری مانچستەر و لە نزیكەوە لەگەڵ ئیدارەی مان یونایتد گفتوگۆ ئەنجام دەدەن   ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن بە شێوەیەكی سەركەوتوو بۆندی سانچێز یەكلایی بكەنەوە و دوا بە دوای كۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەكەی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەكە گرێبەستێكی درێژخایەنی لەگەڵدا ئبمزا بكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە