کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان و ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێكی لیستەر دەدەن

.

12:35 PM - 01/06/2020

 بەرپرسانی هەردوو یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ویڵفرێد ندیدی نایجیری و یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی لیستەرسیتی دەست پێكردووە و بە نیازیشن لە داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی ئەو یانە ئینگلیزیە دەست پێ بكەن   سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و ریاڵ مەدرید گرنگیەگی زۆر بە تواناكانی ویڵفرێد ندیدی دەدەن و لەو باوەرەشدان ئەو یاریزانە بتوانێت لە ریزەكانیان ئاستێكی زۆر بەرز و كەم وێنە پێشكەش بكات و لە داهاتووشدا هاوكاری سەرەكی یانەكەیان بێت بۆ بردنەوەی نازناوەكان   رۆژنامەكانی ئینگلتەرا لای خۆشیانەوە بڵاویانكردۆتەوە : بەرپرسانی هەردوو یانەكە بڕی زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆیان ئامادە كردووە تا لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشكەشی لیستەری بكەن و لە میركاتۆی داهاتوودا ناوبراو ببنە ریزەكانیانەوە   ویڵفرێد ندیدی تەمەن 23 ساڵ لە زستانی 2017 ەوە پەیوەندی لە لیستەرەوە كردووە و لە رابردووشدا بە پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرزیش سەرنجی چەند یانەیەكی ناوداری ئەوروپای بەلای خۆیدا راكێشاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە