کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕێواز فایەق پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەكێتی دەكات

.

10:46 AM - 01/06/2020

رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە و تێیدا رایگەیاند بەبۆنەی یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە و ڕێكخستنە‌ دێرینەكان، زیندانییە سیاسییەكان، كەمئەندامانی سەنگەر، پێشمەرگە قارەمانەكان، هاوسەرۆكان و ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و سەرجەم كادیر و ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكەم.
سەرۆكی پەرلەمان ئاماژەی بەوەش كرد هاوتەریب لەگەڵ یادكردنەوە و نوێبوونەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ئومێد دەكات ئەم یادە ببێتە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ لە خەباتی مەدەنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە ئاڕاستەی هەنگاونان بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان تا لە سایەیدا كوردستانییان كە شایستەی ژیانێكی باشترن  بە ئارامی و ئاسودەیی ژیان بكەن.
لە كۆتایی پەیامەكەیدا رێواز فایەق ئەوەشی خستەروو دەخوازێت ئەم یادە شكۆدارە ببێتە مایەی بەخۆداچوونەوە و خۆگونجاندن لەگەڵ هەلومەرجی نوێی ناوچەكە و عیراق و هەرێمی كوردستان و پاراستنی یەكڕیزیی نێوان هێزە سیاسییەكان بە ئاراستەی دەربازكردنی هەرێمی كوردستان لەم دۆخە چەقبەستووەی ئێستا تێی كەوتووە، پشت بەست بە ڕاسپاردەكانی كۆنگرەی چوارەم و لەژێر ڕۆشنایی ڕوانگە‌ و ئامۆژگارییەكانی سەرۆك مام جەلال.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە