کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ی.ن.ك

.

10:00 AM - 01/06/2020

.كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەكێتی دەكات  
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە بۆنەی 45ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی هاوسەرۆكانی یەكێتی و دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی و بنەماڵەی شەهیدان و سەرجەم كادر و ئەندامانی یەكێتی كرد و دەڵێت:  ئەمساڵ یادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كاتێكدا بەرێوەدەچێت كە كوردستان و ناوچەكە لە هەستیارترین دۆخی خۆیدایە، سەرەرای بەدەستهێنانی چەندین ئەزموونی سەركەوتوو لە باشوور و رۆژئاوای كوردستان، پیلانگێری دوژمنان دژ بە بزوتنەوەی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان بەردەوامە و هەوڵەكان لەلایەن نەیارانی كورد بۆ لەباربردنی ئەم ئەزموونانە بەردەوامە، كە بەرپرسیارێتییەكی گەورە دەخاتە ئەستۆی هەموو هێزە كوردییەكان، هەر لە درێژەی پەیامەكەیدا كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وەك هێزێكی پێشكەوتنخواز لە بزوتنەوەی حەقخوازانە خەڵكی كوردستان بۆ پێكهێنانی تەبایی زیاتر و یەكگرتووی لە نێوان هێزە كوردستانییەكان دەور و كاریگەریی گەورەی هەیە
لە كۆتایی پەیامەكەشیدا كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان هیواشی خواست یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەم دۆخی نوێبوونەوەیەدا وەك هەمیشە بەرپرسیارانە بۆ پرسی نەتەوەیی و سەركەوتنی بزوتنەوەی كورد  لە هەموو پارچەكانی كوردستان هەنگاو هەڵگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە