کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران ئامارێكی نوێی قوربانیانی كۆرۆنای ڕاگەیاند

.

11:36 PM - 31/05/2020

كیانوش جەهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا دوو هەزارو 516 كەس لە وڵاتەكەیدا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 63 كەسی تریش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسەكە لە سەرەتای سەرهەڵدانیەوە لەو وڵاتە گەیشتۆتە 151 هەزارو 466 كەس و ژمارەی گیان لەدەستدانەكانیش گەیشتۆتە 7 هەزارو 797 كەس.
ماوەیەكە ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران لە هەڵكشاندایە و دەسەڵاتدارانیش لە ئێستادا پارێزگای خوزستانیان لە ڕۆژئاوای ئێران كەرەنتێن كردووە كە زۆرترین زیانی بەهۆی كۆرۆناوە بەركەوتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە