کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ی.ن.ك

.

10:03 PM - 31/05/2020

پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ی.ن.ك

بەڕێز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

بەبۆنەی یادی (٤٥) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین.
هیواخوازین ئەم یادە، دەرفەتێک بێت بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی سیاسیی نێوان هەر دوولا و لایەنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، لە پێناو دەربازکردنی میللەتەکەمان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە دژوارە، لەهەمانکاتدا هاوکار و هەماهەنگ بین بۆ خزمەتکردنی خەڵک و پەیڕەوکردنی چاکسازی گشتگیر کە وەڵامدەرەوەی داخوازیەکانی هاوڵاتیان بێت.

بزوتنەوەی گۆڕان
٣١ی ٥ی ٢٠٢٠

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە