کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كونسوڵی گشتی ئێران سەردانی مەڵبەندی رێكخستنی ی.ن.ك _ ی هەولێری كرد

.

09:41 PM - 31/05/2020

دكتۆر رێبوار ئیسماعیل لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پێشوازی لە نەسڕوڵا رەشنودی سەركونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدی هاوڕێی كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا باس لە دوا پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا و تەئكید لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.
هاوكات وەفدی میوان پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرە و هەڵبژاردنی د.رێبوار ئیسماعیل بەلێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر كرد.
دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دكتۆر رێبوار ئیسماعیل لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگەیاند: سەردانیكردنی وەفدی كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ مەڵبەندی 3ی هەولێر لەپێناو پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و ئێران بووە.

32OoXGOnY_I

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە