کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دارایی عێراق روونكردنەوەیەكی لەسەر 400 ملیار دینارەكەی هەرێم بڵاوكردەوە

.

09:03 PM - 31/05/2020

دارایی عێراق روونكردنەوەیەكی لەسەر 400 ملیار دینارەكەی هەرێم بڵاوكردەوە 

دوای ئەو كاردانەوە توندەی لە شەقامی عێراق لەسەر رەوانەكردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دروستبوو، وەزارەتی دارایی عێراق روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە زانیاریی ناڕاست لەسەر رەوانەكردنی ئەو بڕە پارەیە بلڵاوكراوەتەوە و لە بنەڕەتدا پارەكە بۆ خەرجیەكانی حكومەتی هەرێم بەتایبەت مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران رەوانە كراوە.
عێراق ڕوونیشیكردۆتەوە كە 400 ملیار دینارەكە بەپێی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا رەوانەكراوە و دەبێت لە مانگی داهاتوودا هەردوولا دەست بە گفتوگۆ بكەن بۆ ئەوەی بەپێی یاسای كارگێڕیی دارایی بگەنە رێككەوتنی یەكجاری و یەكلایی.
لەبەشێكی تری روونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی عیراقدا هاتووە كە بەپێی نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، هەرێم رەزامەندیی دەربڕٍیووە بۆ رێككەوتن و تا هەردوولاش نەگەنە رێككەوتنی كۆتایی، هیچ بڕە پارەیەكی دیكە رەوانەی هەرێم ناكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە