کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندورستی سلێمانی هۆشداری دەدات

.

09:02 PM - 31/05/2020

تەندورستی سلێمانی هۆشداری دەدات

دكتۆر یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: توشبویەكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانی لە دەستداوە كە تەمەنی 70 ساڵەو دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە ، ئەوەشی خستۆتەروو 30 تووشبووی تری ڤایرۆسەكە نیشانەی قورسیان هەیە و لە ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.
لە بارەی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆناشەوە دكتۆر یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە قۆناغێكی مەترسیداردایە و ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو هەموو ماڵێكی سلێمانی  توشبوویەكی كۆرۆنای تێدا تۆماربكرێت
ئاماژەی بەوەشكرد لە سلێمانی لە سێ نەخۆشخانە تووشبووانی كۆرۆنا چارەسەر وەردەگرن، بە‌ هەر سێ نەخۆشخانەكەوە 180 قەرەوێڵە و 50 ئامێری هەناسەپێدان هەیە و ئێستاش وا خەریكە قەرەوێڵەكان پڕ دەبن و ئەگەری ئەوە هەیە لە هەفتەی داهاتووەوە نەخۆشخانەكان جێگای نەخۆشی تێدا نەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە