کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی هەرێم :ئەمرۆِ زۆرترین ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لەسلێمانی تۆماركرا

.

08:49 PM - 31/05/2020

تەندروستی هەرێم :ئەمرۆِ  زۆرترین ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لەسلێمانی تۆماركرا

تا ئێوارەی ئەمڕۆ 101 تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە

 

دەرەنجامی نوێ ...
زۆرترین ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
 
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 
سەد و یەک تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کە  پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە، شەش تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و ٩٣ تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە،
 
٥١ لەوان دانیشتووی قەزای پێنجوین
٤٢ دانیشتووی ناو شاری سلێمانی
٣ دانیشتووی وارماوە
١ دانیشتووی قەزای کەلار
١ دانێشتووی قەزای کفری
١ دانیشتووی قەزای خانەقین
١ دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە
١ دنیشتووی شاری بغداد
 
وەزارەتی تەندروستی
٣١ ئایار ٢٠٢٠

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە