کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆرۆنا 2 ملیار كەس لە جیهان بێكار دەكات

.

05:29 PM - 31/05/2020

گروپی ڕاوێژكارانی بوستۆن ڕایانگەیاندووە، بە پێی لێكۆڵینەوەكان نیوەی دەستی كاری جیهان كە نزیكەی 2 ملیار كەسن بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسی لەدەستدانی كارەكانیان لەسەرە.
ئەو دامەزراوە ئابووریە لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی لێكەوتەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەئەستەم دەتوانین باس لە پێشبینیكردنی بازاڕی دابینكردنی هەلی كار بكەین.
هاوكات ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كار پێشبینی ئەوەیكردووە، بەهۆی كۆرۆناوە ئەمساڵ 3 ترلیۆن و 400 ملیار دۆلار لە داهاتی فەرمانبەران و كرێكارانی جیهان لە ناو دەچێت.
ڕاپۆرتەكەی دامەزراوەی بوستۆن رونیكردۆتەوە، لە ماوەی دوو تا سێ مانگی داهاتوو لە هەر 6 كەس لە جیهان كەسێك ئیش و كاری خۆی لە دەست دەدات‌و بێكاری لەسەر ئایتی نێودەوڵەتی بۆ لە سەدا 17 بەرز دەبێتەوە، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت تا كۆتایی ساڵی 2020 ڕێژەی بێكاری بۆ هاوسەنگیی خۆی بگەڕێتەوە.
بە وتەی راوێژكارانی ئەو دامەزراوەیە لەسەدا 80ی كرێكارانی جیهان لە بوارەكانی وەبەرهێنانی پیشەسازی، هوتێل‌و ڕێستورانتەكان، گەشتیاری‌و بیناسازی كارەكانیان لەدەستدەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە