کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی بڕیاری كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان دەدات

.

05:25 PM - 31/05/2020

(مستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاردەدات، مووچەی پلە باڵاكان كەمبكرێتەوە‌و چارەسەری كێشەی دوو مووچەیی بكرێت، لەگەڵ مووچەی ئەو خانەنشینانەی كە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن.
نوسینگەی راگەیاندنی (مستەفا كازمی) لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی لیژنەی چاكسازیی ئابوریی عیراقی كردووەو لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی لێكەوتەكانی قەیرانی دارایی كرا كە وڵاتەكەمانی پێدا تێپەڕ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرۆك وەزیرانی عیراق ژمارەیەك رێوشوێنی بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی ئەو قەیرانە پەسەندكردووە لە دیارترینیان كەمكردنەوەی  مووچەی پلەباڵاكانە لە دامودەزگاكانی دەوڵەتدا.
هەروەها (مستەفا كازمی) فەرمانی داوە، بەپێی بنەمای بەدیهێنانی دادپەروەریی كۆمەڵایەتی، چارەسەری گرفتی دوو مووچەیی و مووچەی ئەو خانەنشینانە بكرێت كە لە دەرەوەی عیراق نیشتەجێن.
پێشتریش (عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی) وەزیری دارایی عیراق رایگەیاندبوو، سورن لەسەر كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان‌و هەر كەمكردنەوەیەكی مووچەش ئەو فەرمانبەرو خانەنشینانە ناگرێتەوە كە مووچەكەیان لە 500 هەزار دینار كەمترە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە