کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەچەند شارێكی ئەمریكا قەدەغەی هاتوچۆیە بەهۆی توندوتیژی

.

04:48 PM - 31/05/2020

وەك هەوڵێك بۆ وەستاندنی ئەو توندوتیژی و پێكدادانەی لەنێوان هێزەكانی پۆلیس و خۆپیشاندەرانی ئەمریكا درستبووە بەهۆی گیان لەدەستدانی پیاوێكی ڕەش پێست بەهۆی مامەڵەی توندی پۆلیس، قەدەغەی هاتوچۆ لەشارەكانی لۆس ئەنجلۆس و فیلادلفیا و ئەنتلانتا و چەند شارێكی تر راگەیەندرا و ویلایەتی تەكساس هێزەكانی سوپای بانگهێشتكرد.
قەدەغەی هاتوچۆی شەوانە لە ویلایەتی كنتاكی ئەمریكا راگەیەندرا و  هێزەكانی پۆلیس غازی فرمێسكرێژ و گوولەی پلاستیكیان بەكارهێنا بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لەچەند ناوچەیەك.
هاوكات لەشارەكانی لۆس ئەنجلۆس و شیكاگۆ و نیویۆرك پێكدادانی توند لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەكانی پۆلیس روویدا، لە فیلادلفیا 13 پۆلیس برینداربوون و حاكمی تەكساس هێزەكانی سوپای بانگ كرد لەدوای روودانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی توندوتیژ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە