کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەك لەسەر قەرزو پابەندیە داراییەكان ساز دەكات

.

04:45 PM - 31/05/2020

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و بەئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەكان، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە قەرز و پابەندییە داراییەكانی سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوبردن و هەماهەنگی قەرزی گشتی سەر بە ئەنجومەنی وەزیران، راپۆرتێكی بەرفراونی بەخشتە و داتای پێویستەوە دەربارەی قەرز و پابەندییە داراییەكانی سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان خستەڕوو كە لە لایەن وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئامادە كرابوو.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە بڕیاردرا راپۆرتی تایبەتی قەرز و پابەندییە داراییەكان ئاڕاستەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان بكرێت وەكو لایەنی پەیوەندیدار بەمەبەستی وردبینی و پێداچوونەوە بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا بخرێتە بەردەستی پەرلەمانی كوردستان و ڕای گشتی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە