کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیرۆزبایی حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان بەبۆنەی یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی ی.ن.ك

.

03:43 PM - 31/05/2020

بۆ/  بەرێزان(کاک بافل تالەبانی، کاک لاهور شیخ جەنگی) هاوسەرۆکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
           بەرێز/ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان              
                             ب / بروسکەی پیرۆزبایی

  سڵاوێکی گەرم..
    بەبۆنەی (45)مین ساڵیادی دامەزراندنی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان)  به‌ناوی خۆمان‌و هاوڕێیانمان لە(حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان)‌ پیرۆزباییه‌کی گه‌رم ئاراستەی بەرێزتان‌و مەکتەبی سیاسی‌و تەواوی هەڤاڵانتان دەکەین، ئاواتەخوازین ئەم یادە هاندەری زیاتری خەبات‌و تێکۆشانتان بێت.                 
  بەڕێزان، ‌ساڵیادی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاتێکدایە کەجیهان‌و ‌‌عیراق‌و کوردستان بە دۆخێکی سەخت‌و ئاڵۆز تێدەپەڕێ، له‌وەها دۆخێکدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هێزێکی کاریگەری کوردستان لەسەریەتی رۆڵی خۆی لەچارەسەری کێشەکان‌و بەدەستهێنانی مافی زیاتر بۆ گەلی کوردستان‌و تێپەڕاندنی کێشە ناوەخۆیی‌و دەرەکیەکانی کوردستان، ببینێ. چونکە تەنها بەتەبایی هێزە سیاسیەکانی کوردستان دەتوانین کێشەکان تێپەڕێنین، کە هەر ئەوەش زامنی سه‌قامگیریی‌و سه‌رکه‌وتنی گەلەکەمانە.
     لەکۆتاییدا ‌، دووپاتی پەیوەندی دۆستانه‌و لەمێژینەی نێوان(حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان‌و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) ده‌کەینەوە، دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین‌، هەر سەرکەوتوو سەرفرازبن.

لەگەڵ رێزماندا
             
مەکتەبی سیاسی
حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان
31-05-20200

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە