کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی د.بەشیر حەداد، بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

.

03:29 PM - 31/05/2020

     بەڕێزان هاوسەرۆکان و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کورستان

بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵڕۆژی دامەزراندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەرێز و ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنان بۆ دەخوازم.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان حیزبێکی کاریگەری ناو گۆرەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراقە، لەو دەستکەوتانەش کە ئێستا گەلی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بە دەستی هێناون، پشکدارو رۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە و ئەوەش بەرهەمی ئەو یەکڕیزی و یەکگرتووییە بووە کە لە نێوان لایەنە سیاسییەکان و گەلی کوردستان دا هەبووە.
لە ئێستاشدا کە یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەینەوە، لە هەموو کات زیاتر پێویستیمان بە یەکڕیزی و یەکگرتووی هەیە بۆ بەدەستهێانی دەستکەوتنی زیاتر بۆ گەلی کوردستان و پاراستنی ئەو دەستکەوتانە، ئەگەر ناکۆکییەکیش لە نێوان لایەنەکان هەبێت، پێویستە لەسەر مێزی دانوستاندن چارەسەر بکرێت و ئەو کارەش بە بێ نەرمی نواندن و قوربانی دان نابێت.


 پیرۆز بێت ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢٠/٥/٣١

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە