کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیرۆزبایی حزبی شیوعی کوردستان بەبۆنەی یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی ی.ن.ك

.

02:02 PM - 31/05/2020

بەڕێزان هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی  کوردستان
بەڕێزان دەستەی کارگێڕی ومەکتەبی سیاسی و
یٔەنجومەنی سەرکردایەتی

بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵوەگەڕی دامازراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەناوی خۆمان و سەرجەم هاوڕێیانی حزبمان حزبی شیوعی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان لەبەڕێزتان و سەرجەم خوشک وبرایانی یەکێتی یە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و سەرکەوتن ویٔاسودەییتان بەیٔاوات دەحوازین
 هەروەها هیوادارین یٔەم بۆنەویادە گرنگە ببێتە مایەی زیاتر خێرو خۆشی بۆهەموولایەک .

بەڕێزان  : - ساڵوەگەڕی دامەزرراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەکاتێکدایە کە وڵاتەکەمان   بەهەل و مەرجێکی یەکجار هەستیارو ناسک ودژوااردا  تێپەڕدەبێت ، بەتایبەتیش یٔاڵۆزی دۆخی سیاسی ناوخۆیی  هەرێم و داڕمانی شیرازەی ژێرخانی یٔابوری و سەختی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک هەموو لایەکمان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی مێژوویی گەورەو یٔەوەمان لیٔ دەخوازێت کە گەرمترو  شێلگیرانەتر  هێزو توانامان یەکبخەین بۆتێپەڕاندنی یٔەو بارودۆخەسەختەی کەوزەو  برستی لە لەژێانی کۆمەڵانی خەڵک بڕیوەو لەم بارەیەشەوە بەچاوی یٔومێد لەبەڕێزتان دەڕوانین  .

بەڕێزان  : - مێژووی هاوبەشی خەبات وتێکۆشانی حزبی شیوعی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە و بەرهەم ودەستکەوتەکانی قۆناغی دوای ڕاپەڕینی یٔاداری مەزنیش بەدەرەنجامی یٔەوخەباتە هاوبەشەی نێوان هەردوولامان و سەرجەم لایەنە خەباتگێڕەکانی کوردستانی دەزانین ، بۆیەش هیوادارین لەیٔایندە کێرڤی یٔەوپەیوەندیانە بچێتە یٔاستێکی باڵاترو خزمەت کردنی گەل و نیشتمان خاڵی کۆکردنەوەی هەموولایەکمان بێت .
دووبارە پیڕۆزبایی  چل وپێنجەمێن ساڵوەگەڕی دامەزڕاندنی یەکێتی نیشتمان لەیٔێوەی بەڕێز دەکەین

مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە