کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.بەرهەم : یەكێتی حزبی دەستەبژێرێكی بوێرو جەماوەرێكی دڵسۆزە

.

01:56 PM - 31/05/2020

پیرۆزبایی سەركۆمار د.بەرهەم ساڵح بۆ یادی (45) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان،
جەماوەری دڵسۆزی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
هەڤاڵانی هاوسەرۆك و یٔەندامانی یٔەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی،

یادی دامەزراندنی 45 ساڵەی یەکێتی، حزبە تێکۆشەرەکەی ڕەنجدەرانی بیروبازوتان پیرۆزبێت.

یەکێتی لە مێژودا حزبی دەستەبژێرێکی بوێر و ھوشیار و جەماوەرێکی دڵسۆزە . کوانوی مەشخەڵان و یٔیرادەی ھەڵسانەوەی تێکۆشەرانی یٔازا و نەبەزە لەڕۆژگارەکانی شکست و نایٔومێدیدا بە سەرکردایەتی ڕێبەری مەزن مامجەلال و ھاوڕێکانی.

ڕێبازی ڕەسەنی یەکێتی، ڕێبازی یٔازادیخوازانە، ڕێبازی ڕوبارێک خوێنی شەھیدانە، ڕێبازی ڕەنجدان و کۆمەڵێک تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی گیانبازە. یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان یٔه‌و هێزه‌یه‌ که‌ به‌ پاڵپشتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک توانی سەرکەوتوانە سه‌رده‌می شۆڕش و خه‌باتی شاخ ببەستێته‌وه‌ به‌ قۆناغی رزگاری و ڕاپەڕین و دواتر دا‌مه‌زراندنی حوکمڕانی خۆبه‌خۆی کوردستان. یەکێتی خاوەن تۆماری سەروەری و داهێنانە لە مێژووی گەلی کوردستاندا.

له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی یٔێستاشدا، لە ڕوبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا و واقعی بارگرانی گوزەران و قەیرانی بژێوی هاوڵاتیان، و لە یٔاست نیگەرانی و ناڕەزایی کەڵەکەبووی کۆمەڵانی خەڵک و چاوەڕوانیەكانیان، یه‌کێتی له‌به‌رده‌م پارێزگاری لە سه‌روه‌ری ڕابردو و به‌رپرسیارێتی یٔێستا و دوارۆژی گه‌ل دایە ھەتا هێز و توانای بۆ پەیڕەوکردنی ‌چاکسازی بنەڕەتی و دادپەروەری و ڕێزگرتن لە یٔیرادەی دیمکراسی یٔاڕاستەبکات.

با یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ببێتە یادی یەکڕیزی ڕاستەقینە و سەربەخۆیی بڕیاڕی نیشتمانپەروەرانە، با یادی یەکێتی بکەین بە ڕۆژی بوژانەوەی بیروباوەڕ و گەڕانەوەی بەھاکان. بیکەین بەساتەوەختی کاراکردنی حوکمڕانی باش و دادپەوەر لەپێناو خزمەتکردنی شایستە بە میللەت و ھێنانەدی ماف و یٔازادی و دیموکراسی و  یٔارامی و خۆشگوزەرانی  بۆ هاوڵاتیان لە کوردستان و عیراقدا.

دوبارە پیرۆز بێت یادی یەکێتی.

به‌رهه‌م ساڵح

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە