کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەمانگی حەوت ئێن بی ئەی دەستپێدەكاتەوە

.

01:22 PM - 31/05/2020

رابتیەی خولی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا  وادەیەكی سەرەتای بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكە دیاریكردووە و ئەگەری هەیە لەمانگی حەوت كاروانی یارییەكانی بكەوێتەوە ڕێ   بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەرۆژی 11ی مانگی 3ی ئەمسالًَەوە یارییەكانی ئێن بی ئەی راگیراوە   بەهۆی زۆری ژمارەی توشبوانی كۆرۆناوە تائێستا خولە وەرزشییەكانی ئەمریكا دەستیپێ نەكردۆتەوە   لەمباریەوە ئادەم سیلڤەری بەرێوەبەری جێبەجێكاری خولەكە ئاشكرایكردووە رۆژی 31ی مانگی 7 یان بۆ دەستپێكردنەوەی یارییەكانی ئێن بی ئەی دیاریكردووە   بۆ گەرانەوەی یارییەكانیش چەند پێشنیاز و سیناریۆیەك هەیە بۆیە دەبێت دوای گفتوگۆ لەگەڵ حكومەت و رێگەپێدان ئینجا بریار لەسەر دەستپێكردنەوەی بدرێت   لەم وەرزەی خولی باسكەی ئەمریكادا یارییەكان تا جەولەی 65 بەرێوەچووە كە قۆناغی ناوچەكان لە 82 جەولە پێكهاتووەو 16 یانەش بۆ قۆناغی پلەی ئۆف سەردەكەون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە