.
01:21 PM - 31/05/2020
یانەی پاریس سان جێرمان دوای ماوەیەكی زۆر لەگفتوگۆكردن توانی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان بگاتە رێككەوتن لەسەر بۆندی ماورۆ ئیكاردی لەسەرەتای ئەم ورەزە ئیكاردی بەشێوەی خواستن رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كرد كە بۆندەكەی بۆماوەی یەك وەرز بوو بەڵام بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی یاریزانی ناوبراو پێشكەشی دەكات كە لە 31 یاریی ئەو یانەیەدا توانیویەتی 20 گۆڵ تۆمار بكات ... بەرپرسانی پی ئێس جی لەهەوڵی گۆرینی شێوازی بۆندەكەی دەكەن لەخواستنەوە بۆ هەمیشەیی تا ماوەیەكی زیاتر لەریزی یانەكە بمێنێـتەوە هەرچەندە سەرەتا بەرپرسانی ئینتەرمیلان بەگۆرینی بۆندەكە رازی نەبوون دواتر لەبەرامبەر بری 57 ملیۆن یۆرۆ ئامادەیی خۆیان لەبەرامبەر دەستبەرداربوونی ئەو یاریزانە راگەیاند بۆندەكەی ئیكاردی لەگەڵ یانە پاریسییەكە تا ساڵی 2024 دەبێت ساڵانەش وەك موچە بری 10 ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر برگەیەكی بگرێبەستەكە بۆ كردنە هەمیشەیی 70 ملیۆن یۆرۆ بوو بەڵام بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی كە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دورستیكردووە بری بۆندەكە كەمكرایەوە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە