کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەروەدەی هەرێم بڕیاری لەبارەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 دا

.

12:32 PM - 31/05/2020

وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، بەهەموو بەشەكانیانەوە، ئەوانەی دەرچوون و تا سێ وانەش دەرنەچوون ، داغڵی تاقیكردنەوە گشتییەكان (وەزاری) دەبن، پێویست ناكات تاقیكردنەوەی وەرزی دووەم ئەنجام بدەن. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە فەرمانێكی وەزاریدا ئاماژەی بەوەداوە ئاماژە بە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە رۆژی شەممە 30ی ئایار لە پێناو سەلامەتی خوێندكاران و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لە ناوەندەكانی تاقیكردنەوە، پاش وەرگرتنی نوێترین هەڵسەنگاندنی دۆخەكە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی كە لە 30ی ئایار ئاراستەمان كراوە، بڕیاردرا بەوەی خوێندكارانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی، بەهەموو بەشەكانیانەوە  ئەوانەی دەرچوون و دەرنەچوون، داغڵَی تاقیكردنەوە گشتییەكان (وەزاری) دەبن، پێویست ناكات تاقیكردنەوەی وەرزی دووەم ئەنجام بدەن. دووەم/ تەنها بۆ ئەمساڵی خوێندن (10) نمرە بڕیار دەدرێت بە خوێندكارانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی، ئەو (10) نمرەی بڕیارە بۆ تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەمە و پاش ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمیش دەگرێتەوە. سێیەم /پاش سوودمەندبوون لە (10) نمرەی بڕیار، ئەو خوێندكارانەی لە 3 وانە زیاتر دەرنەچووبێتن لە وەرزی یەكەم، واتە چوار وانە و زیاتری كەوتنیان هەبێت، لە رۆژی یەكشەممە، 7-6-2020، تاقیكردنەوەی وەرزی دووەم ئەنجام دەدەن. تاقیكردنەوەكان دەبێت بەگوێرەی رێنمایی تەندروستی بێت و خوێندكار بەبێ ماسك و دەستكێش ناتوانێت بەشداریی تاقیكردنەوەكان بكات. چوارەم/ تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەكان (حكومی و ناحكومی) دوادەخرێت بۆ رۆژی یەكشەممە 28-6-2020.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە