کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی ئەمەریكا نیازی دەركردنی هەزاران خوێندكاری چینی لەو وڵاتە هەیە

.

11:58 AM - 31/05/2020

 رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی ئاشكرای كرد حكومەتی ئەمریكا بەنیازی دەركردنی هەزاران خوێندكاری چینیە لە وڵاتەكەی ،بە تۆمەتی سیخوڕیكردن و بوونی پەیوەندیان بەپەیمانگا سەربازییەكانی چینەوە .
لەو بارەوە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەچاوپێكەتنێكی لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی دەربارەی ئەو خوێندكارە چینیانە رایگەیاند نابێت ئەوانە لێرە بن بۆ ئەوەی سیخوڕیمان بەسەرەوە بكەن ،راشیگەیاند بەو پێیەی ئەو بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی (سی ئای ئەی) بووە، مەترسییەكانی سیخوڕیكردن لەسەر وڵاتەكەیان بەهەند وەردەگرێت. لەبەشێكی تری قسەكانیدا رایگەیاند من و دۆناڵد ترەمپ بڕوامان بەو بابەتە هەیە، دەبێت ئەمریكییەكان باش بزانن پارتی شیوعی چینی هەژموونێكی فراوانی لە ئەمریكا بۆخۆی بنیادناوە. لەوەڵامی پرسیارێكیش لەبارەی مەترسییەكانی دەركەوتنی رەگەزپەرستی دژە ئاسیاییەكان پۆمپی وتی ئەو بابەتە پەیوەندی بەرەگەزپەرستییەوە نییە چینییەكان گەلێكی مەزنن.
پەیمانگای فێركردنی نێودەوڵەتی رێكخراوێكی ئەمریكییە و برەو بەئاڵوگۆڕی خوێندكاران لەنێوان وڵاتانی جیهان دەدات. بەپێی ئامارێكی پەیمانگاكە خوێندكارە چینییەكان زۆرترین ژمارەیان لە ئەمریكادا هەیە، بەشێوەیەك لەساڵانی 2018 و 2019  ژمارەیان گەیشتووەتە 370 هەزار خوێندكار، كە دەكاتە سێیەكی هەموو خوێندكارە بیانییەكان لەو وڵاتە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە