کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خۆپشاندانەكانی ئەمریكا بەهۆی كوشتنی هاوڵاتییەكی رەشپێست بەردەوامە

.

11:54 AM - 31/05/2020

خۆپیشاندانەكانی ئەمریكا دژی كوشتنی جۆرج فلۆید لەلایەن پۆلیسی وڵاتەكەوە بەردەوامن و پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریكا لە چەند ویلایەتێكی وڵاتەكە بڵاوەیان پێكراوە.
خۆپشاندەران لە شەقامەكانی نیویۆرك لە رێی هەڵدانی بەرد و خشتەوە رووبەرووی هێزەكانی پۆلیس بوونەوە و ئاگریان لە شەقامەكان و ئۆتۆمبێلی پۆلیس بەردا و دوای تەشەنەسەندنی خۆپیشاندانەكان،سەربازانی بنكەی لەشكری فۆرت براگ لە كارۆلاینای باكور و فۆرت درەم لە نیویۆرك فەرمانیان پێ دراوە ئامادەبن هەركاتێك داوایان لێكرا، هاوكات سەرۆكی شارەوانی لۆس ئەنجلوس ئاماژەی بەوەكرد پاسەوانانی نیشتیمانی بۆ هاوكاریكردنی هێزە ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە لە شارەكەدا بڵاوەیان پێدەكرێت
لە سەرەتای ئەم هەفتەیە خۆپیشاندان لە شاری میناپولسی ویلایەتی میناسۆتا دەستیپێكرد پاش بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی، كە پۆلیسێك ئەژنۆی خستوەتە سەر ملی پیاوێكی رەشپێست، هەتا ئەو كاتەی گیانی دەسپێرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە