کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاتر لەسێ سەد حاڵەتی تووشبون بەكۆرۆنا لەعیراق تۆماركرا

.

09:52 PM - 30/05/2020

زیاتر لەسێ سەد حاڵەتی تری تووشبوون بەكۆرۆنا لەعیراق تۆماركرا.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لەڕاگەیاندراوێكدا تۆماركردنی 306 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا ڕاگەیاند كە 98 حاڵەتیان لەرێگەی پشكنین و بەدواداچوونەوە دەست نیشانكراون و بەوەش كۆی تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە گەیشتە 6179 تووشبوو.
وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە لەماوەی 24 سەعاتی رابردوو 10 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و كۆی قوربانیان گەیشتۆتە 195 قوربانی و  هەروەها 5644 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام دراوە.
زۆرترین رێژەی تووشبوون بەكۆرۆنا لەبەغدا تۆماكراوە 172 تووشبوو بووە و دواتر لەپارێزگای واست 32 تووشبوو و پاشان لەبەسرە 29 تووشبوو و لەكەربەلا 20 تووشبوو تۆماركراوە.
هاوكات ئاماژەبەوەكراوە 12 پزیشك و كارمەندی تەندروستی لەسەرتاسەری عیراق تووشی كۆرۆنا بوون و هەروەها 66 حاڵەتی چاكبوونەوە تۆماركراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە