کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرماندەی‌ میلیشیای سوڵتان موڕادی‌ سەر بە توركیا لە لیبیا كوژرا

.

06:39 PM - 30/05/2020

سوپای‌ نیشتمانی‌ لیبیا كوژرانی‌ موڕاد ئەبو حەمود ئەلعەزیزی‌ فەرماندەی‌ میلیشیای سوڵتان موڕادی‌ سەر بە توركیای‌ لەسەر رێگای‌ فڕۆكەخانەی‌ باشووری‌ تەرابلوس راگەیاند.
 ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: ئەوە فەرماندەیە دەستی هەبووە لە چەندین تاوان و كوشتنی بەكۆمەڵ و تیرۆركردنی كەسانی بێ تاوان.
ئەبو حەمود ئەلعەزیزی‌ پێشتر پۆستێكی‌ ئەمنی‌ لە ویلایەتی‌ حمسی‌ داعش هەبووە و دواتر دڵسۆزی‌ بۆ جەبهەتولنووسرەی‌ سەر بە رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ قاعیدە راگەیاندووە و دواتر رووی‌ كردووەتە شاری‌ عەفرین كە لەلایەن توركیاوە داگیركراوە و لەسەرەتای‌ ئەمساڵیشەوە لەسەر فەرمانی‌ توركیا رووی‌ كردووەتە لیبیا.

i9ko;l.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە