کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سعودیە هەزار و شەش سەد تووشبووی كۆرۆنا تۆماركرا

.

06:21 PM - 30/05/2020

لەسعودیە رێژەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا زیادبوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەرۆژێكدا زیاتر لەهەزار و شەش سەد توشوبوو تۆماركرا.
لەوبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی سعودیە لەڕاپۆرتی ڕۆژانەیدا بڵاویكردەوە: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 1618 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و بەوەش كۆی تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە لەو وڵاتە بەرزبۆوە بۆ زیاتر لە 83 هەزار تووشبوو.
زۆرینەی تووشبووان لەشاری ریازی پایتەختی سعودیە بووە 679 حاڵەت و پاشان شاری جەدە 274 و پاشان شاری مەكە 105 حاڵەت تۆماركراوە.
بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی تەندروستی سعودیە لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 22 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تۆماركراوە و بەوەش رێژەی قوربانیانی كۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە 480 قوربانی.
هاوكات ژمارەی چاكبووەكانی كۆرۆنا لەسعودیە گەیشتۆتە زیاتر لە 58 هەزار كەس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە