کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕاگەیاند

.

06:19 PM - 30/05/2020

عیراق قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕاگەیاند بۆ رێگرتن لەزیادبوونی تووشبوون بەكۆرۆنا.
لیژنەی نیشتمانی باڵای تەندروستی و سەلامەتی و شانەی قەیرانەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی ئەنجامدا بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق.
لەو كۆبوونەویەدا ڕەزامەندی درا لەسەر ڕاگەیاندنی قەدەغەكردنی هاتوچۆی سەرتاسەری بۆ ماوەی چواردە رۆژ كە لەسبەینێوە یەك شەممە ئەو بڕیارە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە بۆ رێگریكردن لەزیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی عیراق بەگشتی لەشاری بەغدا بەتایبەتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە