کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كوللە زیانێكی زۆری بە كشتوكاڵی ئەفغانستان گەیاندوە

.

04:48 PM - 30/05/2020

شەپۆلی كوللە هەموو ناوچەكانی پاكستانی گرتۆتەوە‌و زیانێكی زۆری بە بەروبوومی كشتوكاڵی ئەو وڵاتە هەژارە گەیاندوە.
سەرباری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا‌و مردنی هەزار‌و 300 كەس لە پاكستان، شەپۆلی كوللەی بیابان كە بەخراپترین شەپۆلی كوللە دادەنرێت، لەمانگی ڕابردوەوە ڕووی لەو وڵاتە كردوە‌و زیانێكی زۆری بە دانەوێڵە‌و باخ‌و بەروبوومی جووتیاران گەیاندوە‌و مەترسیی لەسەر ئاسایشی خۆراكی ئەو وڵاتە دروستكردوە.
حكومەتی پاكستانیش لەڕێگەی فڕۆكەی كشتوكاڵی‌و ئامێری دەرمان ڕشاندنەوە، هەڵمەتێكی بۆ قەڵاچۆكردنی كوللە دەستپێكردوە، بەڵام پێناچێت بتوانێت بەسەر ئەو شەپۆلەدا زاڵ بێت، چونكە هەموو پارێزگاكانی گرتۆتەوە‌و ژمارەیان بە ملیۆنان كوللە دەخەمڵێندرێت.

kWagWIhuJFU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە