کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەغدا 400 ملیار دینارەكەی خستەسەر هەژماری حكومەتی هەرێم

.

04:45 PM - 30/05/2020

وەزارەتی دارایی عیراق 400 ملیار دینارەكەی خستەسەر هەژماری بانكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەگەر تاوەكو 30 رۆژی تریش هەرێم‌و بەغدا نەگەنە رێككەوتن، حكومەتی فیدراڵی هیچ بڕە پارەیەكی تر ڕەوانەی هەرێمی كوردستان ناكات.
بەبڕیاری وەزیری دارایی عیراق، بڕی 400 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی نیسان خراوەتەسەر هەژماری بانكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوەش 53 ملیار دیناری كەمترە لەو بڕە پارەیەی، حكومەتی فیدڕاڵی لە مانگەكانی ڕابردوودا ڕەوانەی هەرێمی كوردستانی دەكرد.
بەگوێرەی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی عیراقیش، دەبێت لەماوەی 30 رۆژدا هەردوو حكومەتی عێراق‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی چڕ‌و پڕ بكەن ‌و لەسەر بودجە‌و نەوت‌و داهاتەكانی ناوخۆ بگەنە رێككەوتن، لەدوای ئەوە ئینجا بەغدا شایستەی دارایی بۆ مانگەكانی تر ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.
لەو بارەیەوە شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: دیارە ئەم بڕە پارەیە لە ئەنجامی چوونی وەفدی حكومەتی هەرێم بوو بۆ بەغدا، وە حكومەتی ناوەندیش وەك نیازپاكیەك بۆ گەیشتن بەرێكەوتن ئە وبڕە پارەیەی ناردوە.
هەروەك تەئكیدیكردەوە: كە بەم زوانە وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ رێكەوتنی كۆتایی دەچنە بەغداو لەسەر تەواوی كێشە داراییەكان رێكدەكەون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە