کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا گەشتە ئاسمانیە ناوخۆییەكانی دەستپێدەكاتەوە

.

04:29 PM - 30/05/2020

وەزیری گواستنەوەی توركیا رایگەیاند: لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە دەست بە گەشتە ناوخۆییەكان لە ئیستانبوڵ، ئیزمیر، ئەنقەرە، ئەنتاڵیا، ترابزۆن و چەند ناوچەیەكی دیكە دەكەنەوە.
ئاژانسی ئانادۆڵ لە زاری وەزیری گواستنەوەی توركیا بڵاویكردەوە: گەشتەكان هەنگاو بە هەنگاو دەست پێدەكەنەوە، لە 1ی حوزەیرانی 2020وە گەشتە ئاسمانیە ناوخۆییەكان لە ئیستانبوڵ، ئیزمیر، ئەنقەرە، ئەنتاڵیا، ترابزۆن و چەند ناوچەیەكی دیكە دەستپێدەكەنەوە، بەڵام جارێ كاتی كردنەوەی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكان دیاری نەكراوە.
پێشتریش توركیا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری راگەیاندبوو: بەڵام هەوڵ دەدەرێت قۆناغ بە قۆناغ ژیان ئاسایی بكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە